کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵی كەمكردنەوەی مەترسی لەبارچوون دەدرێت

.

02:40 PM - 25/11/2021

هەوڵی كەمكردنەوەی مەترسی لەبارچوون دەدرێت
دیاردەی لەبارچوونی منداڵ یەكێكە لەو گیروگرفتانەی زۆرێك لە ژنانی دووگیان لە سەرەتای دووگیانیدا ڕووبەڕووی دەبنەوە, لەم ڕوانگەیەوە لە بەریتانیا لەڕێگەی چارەسەركردن بەكارهێنانی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆنەوە هەوڵی كەمكردنەوەی دەدرێت, چارەسەركردن بەپرۆجیسترۆن وەكو جێڵ لەڕێگەی ئەندامی زاوزێی مێینەوە ئەنجامدەدرێت و یارمەتیدەرێكی باشە لە بەهێز كردنی دیواری منداڵدان بۆ پاراستن و گەشەكردنی كۆرپەلە لە سەرەتاكانی هەفتەكانی دووگیانیدا, هەروەها چارەسەرەكە كاریگەرتر دەبێت لەو دایكانەدا كە زۆرترین حاڵەتی لەبارچوونیان تووش بووە, سەنتەرەی تەندرووستی نەتەوەی تۆمی بۆ لەبارچوون ئەوەیان خستۆتەڕوو: تاكو دایكەكە حاڵەتی لەبارچوونی زیاتر بووبێت كاریگەری چارەسەر بە پرۆجیسترۆن بەهێزتر دەبێت"


BBC سەرچاوە:

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە