کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ پێنجەم سەركەوتنی لەقۆناغی كۆمەڵەكان تۆماركرد

.

02:37 PM - 25/11/2021

 هەر لەیاریەكانی جەولەی پێنجەم و پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەڵام لەركابەریەكانی كۆمەڵەی دووەم  یانەی لیڤەرپوڵ درێژەی دا بەئەنجامە باشەكانی لەپاڵەوانێتییەكە و پێنجەم سەركەوتنی بەدوای یەكی تۆماركرد و قوربانی ئەمجارەشی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بوو، لەگێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا گۆڵ تۆمار بكەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمە بەیەكسان ببوون و بەبێ تۆماركردنی گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەمدا تیپەكەی یۆرگن كلۆپی راهێنەری ئەڵمانی كە پێش وەختە گەیشتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كردبوو كۆنترۆڵی ناو یاریگایان گرتە دەست و لەدەقیقەی52 تیاگۆ ئەلكانتارا لەدەرەوەی ناوچەی سزاوە و بەشوتێكی بەهێزی مووشەك ئاسا تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد، دوای ئەوە هێرشەكانی رێدز بەردەوام بوو، لەدەقیقەی 70 محەمەد سەلاح تۆپێكی لەهیندرسۆن وەرگرت و ئاست بەرزانە گۆڵی دووەمی پێ تۆماركرد، ئەو دوو گۆڵە بووە ناونیشانی كۆتایی یاریەكە و لیڤەرپوڵ پێنجەم سەركەوتنی بەدوای یەكی نوسییەوە و خاڵەكانی لەپێشەنگی ریزبەندی كردە 15 خاڵ بەڵام پۆرتۆ 5خاڵی هەیە لەپلەی دووەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە