کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس لەئەنجامدانی گرێبەستێكی گەورە نزیكە

.

01:24 PM - 25/11/2021

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: یانەی یۆڤانتۆس بەنیازە لەمانگی یەكی ساڵی داهاتوو و لەمیركاتۆی زستانەی داهاتوو گرێبەستێكی گەورە بۆ هیڵی هێرش بردن ئەنجامبدات، لەو بارەیەوە رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: یۆڤانتۆس بەنیازە لەمانگی یەكی ساڵی داهاتوو داوایەك بەبڕی 50ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بەیانەی فیۆرەنتینا بكات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی دۆسان فلاهۆڤیچی هێرشبەری ئەو یانەیە، فلاهۆڤیچی تەمەن 21 ساڵ لەم كاتەدا یەكێكە لەباشترین هێرشبەرەكان لەئەوروپا و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هەیەتی بووەتە ئامانجی ژمارەیەك یانەكەی گەورە لەكیشوەری ئەوروپا، رۆژنامەكە دەڵێت: فیۆرەنتینا ئامانجیەتی لەبەرامبەر فرۆشتنی فلاهۆڤیچ بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی دەست بكەوێت كە گرێبەستەكەی تاهاوینی ساڵی2023 درێژەی هەیە، ئاماژەی بەوەشكردووە: یۆڤانتۆس لەم هەنگاوەدا روبەروی ركابەری بەهێز دەبێتەوە لەلایەن یانەكانی پاریس سان جێرمان و ئەتڵەتیكۆمەدرید و تۆتنهام و مانچستەرسیتی، جێی ئاماژە پێكردنە دۆسان فلاخۆڤیچ لەم وەرزەدا بەشداری لە14 یاری كردووە لەرێگەیەوە 12 گۆڵی تۆمار كردووە و دوو گۆڵیشی دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە