کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆندس لیگا بەردەوام دەبێت و راناگیرێت

.

01:11 PM - 25/11/2021

رابیتەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا پێشنیازی سەرۆكی یەكێك لەیانەكانی وڵاتەكەی رەتكردەوەەو ركابەرییەكانی هەردوو خولی پلەیەك و دووی وڵاتەكەیان بەردەوام دەبێت،هیلگی لیۆنهاردت-ی سەرۆكی یانەی ئارتسگبیرجە لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی بێڵد ئاماژەی بەوە كردووە كەژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لەزیادبوونەو بۆیە پێویستە هەردوو خولی پلەیەك و دوو تا كۆتایی ئەمساڵ رابگیرێت، لەبەرامبەردا رابیتەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا وەڵامی داواكارییەكەی داوەتەوە  و رەتیكردۆتەوە كە هیچ پلان و بەرنامەیەكیان نییە بۆ راگرتنی خولەكان،كە تا سەری ساڵ هەریانەیەكی بەشدار لەخولی پلەیەك و پلەدوودا دەبێت پێنج یاریی ئەنجامبدەن، ئەمەش سەرەرای ئەوەی چەند یانەیەك رەخنە لەرابیتەكە دەگرن بەهۆی نەگرتنەبەری رێكارو رێنمایی توند بۆ كەمكردنەوەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا،بەتایبەت یانەی بایرن میونشن چەند یاریزانی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەدەستداوە، لەوڵامدا رابیتەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك بیر لە راگرتنی یارییەكانی هەردوو خولەكە ناكەنەوەو لەسەرەتای وەرزەوە بەهەر 36 یانە بەشدارەكەی هەردوو خولەكەیان راگەیاندووە رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی پەیرەوە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە