کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانێكی چێڵسی تا كۆتایی ئەمساڵ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە

.

01:08 PM - 25/11/2021

سەرەرای بەدەستهێنانی بردنەوەیەكی گەروە لەبەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی تواناو لێهاتووی یاریزانێكی ئاست بەرزی لەدەستدا، لەو یارییە كە چێڵسی بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەربراوەبوو، بنجامین چیلۆیل-ی یاریزانی یانەكە لەگێمی دووەم دووچاری پێكانێكی قورس هات و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردۆتەوە دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوتووە پێكانەی چیلۆیل لەپچرانی بەستەركانی بەشی پێشەوەی ئەژنۆیدایە، بۆیە بەهۆی ئەو پێكانە ئەگەری هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ نەتوانێتبگەرێتەوە نێو یاریگاو یاریی بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە بەهەمان شێوە نگۆلۆ كانتی یاریزانێكی تری یانە   پێكراوەو پێكانەكەشی لە ئەژنۆیدایە، جێگەی باسە چیلۆیل لەم وەرزەو لەسەرجەم خول و پاَڵەوانێتییەكاندا بەشداریی لە 12 یاریی كردووەو توانیویەتی 3 گۆڵیش تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە