کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەیفولئیسلام و 24 كاندیدی تر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لیبیا دوورخرانەوە

.

09:02 AM - 25/11/2021

سەیفولئیسلام قەزافی و 24 كاندیدی تر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لیبیا دوورخرانەوە.
لەو بارەیەوە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی لیبیا لە پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی لیستی بەرایی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لیبیا بڵاوكردەوە و تێیدا 25 كاندیدی لە كۆی 98 كاندید رەتكردۆتەوە كە یەكێك لەوانەی رەتكراونەتەوە سەیفولئیسلام قەزافی كوڕی موعەممەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیایە، كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە دوورخستنەوەی ئەو كاندیدانە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2021 و نەبوونی مەرجی خۆكاندیدكردنە لەو 25 كاندیدەی دوورخراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە