.
08:58 AM - 25/11/2021
لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان زۆر بەڕوونی و بە ئاشکرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواکارییەکانیان دەکەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین، چونکە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە کە حکومەتی هەرێم مافی دەرماڵە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات،
بەڵام بەداخەوە لێرە و لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەکان تێک دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندکاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە کە ڕێگەی ئامانجە ڕەواکەیان لێ تێک دەدات لەبەرامبەدا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەک هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە دام و دەزگاکانی میری بکەین کە موڵکی گشتین، بۆیە ڕایدەگەیەنین هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندیخواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەلکی کوردستان و خوێندکاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێکدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەردایە.
بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە