کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە مەرزی كێلێ دەست بە سەر 5 تۆن جگەری ئێرانی قاچاغدا دەگیرێت

.

10:21 PM - 24/11/2021

 لەمەرزی كێلی توانرا دەست بگیرێت بەسەر زیاتر لەپێنج تۆن جگەری ئێرانی كە بەنایاسایی و لەناوبارێكی بلۆكی پۆنزا شاردرابۆوە.
 لەو بارەیەوە جەوهەر رەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: تائێستا توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر 10 تۆن جگەری ئێرانی كە لەناو كەلوپەلی تردا شاردراونەتەوە، داواشی لەبازرگانان كرد بەپێی رێنمایی و یاسا رێگەپێدراوەكان ئەو كاڵایانە هاوردەی هەرێم بكەن بۆ ئەوەی روبەرووی نەبنەوە.

DkWoflCdzuw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە