کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان 40 هەزار بەرمیل كەمیكردووە

.

05:59 PM - 24/11/2021

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان 40 هەزار بەرمیل كەمیكردووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەرهەمهێنانی نەوت لە 460 هەزار بەرمیلەوە بۆ 420 هەزار بەرمیل كەمیكردووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردوە ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی كێڵگە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان 10 كێڵگەیە كە پێكهاتون لە تاوكێ، شێخان، ئەتروش، سەرسەنگ، عین سفنی، هەولێر، سارتا، خورمەڵە، تەق تەق و گەرمیان، لەم كاتەشدا كۆی بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوتە.
ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، 10 كۆمپانیای دیاری جیهانی لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن و هیچ كێڵگەیەكیش لە بەرهەمهێنانی نەوت نەوەستاوە.
بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئێستا لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام پێشتر 460 هەزار بەرمیل بووە، بەوپێیەش بەرهەمهێنانی نەوت 40 هەزار بەرمیل كەمیكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە