کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لە مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیه‌وه‌

.

08:05 - 23/11/2021

روونکردنەوەیەک لە مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیه‌وه‌

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ناره‌زایی به‌شێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی رَِیكخستنی سلێمانی پشتگیریی تەواوی ماف و داوا رەواکانی خوێندكارانمان كردوه‌.ئیداره‌ی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆشمان ئاگادار كردوه‌ كه‌ ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو هاوكاریان ده‌بین له‌ دابینكردنی پێداویستی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان ،به‌ تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی .
لێره‌وه‌ جارێكی تر پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوایان لێدەکەین رێگه‌ نه‌دەن کە گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و بۆ مه‌رامی تر به‌كار بهێنرێت كه‌ له‌ كۆتاییدا نەک هەر به‌ قازانجی ئه‌وان ناشكێته‌وه‌،به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ڕه‌وایه‌تی داواكانیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
داواش له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ وێڕای پاراستنی گیانی هه‌موو لایه‌ك چاوكراوه‌ بن له‌ به‌ لارێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
به‌ پێویستی ده‌زانین بە بیری هه‌موو لایه‌كی بهێنینه‌وه‌ کە خوێندکاران و هیزە ئەمنییەکان بە رۆلە و کچ و کوری خۆمان دەزانین و ئازار دانی هەر لایەک لە لایەکەیترەوە بە ئازاردانی هەموو خەلکی شار دادەنێین و هەروەها ڕووكردنه‌ بینای مه‌ڵبه‌ند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەکان و
هه‌وڵی زیان پێگه‌یاندنیان نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی پیشه‌یی بۆ کەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندکارانیشی نابێت، به‌لّكو ته‌نها ئارامی شار ده‌شێوێنێت و ناوبانگی توێژی ڕۆشنبیریی خوێندكاران له‌كه‌دار ده‌كات .

مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی ( ی.ن.ك)

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە