کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت زەوی بۆ میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخاندەكات

.

07:47 PM - 23/11/2021

حكومەت زەوی بۆ میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخاندەكات
حكومەتی هەرێمی كوردستان زەوی بەسەر میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكات.  
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، حكومەتی بڕیاریدا بە تەرخانكردنی زەوی بۆ 11 هەزار 141 هاوڵاتی لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندووە، ئەوەش دوای وردبینیی تەواوی ناوەكان و دڵنیابوون لە بوونی مەرجەكانی تەرخانكردنی زەوی تیایاندا كە ئەمەش لە ڕێگەی لیژنەیەكی پسپۆرەوە دەبێت كە بۆ ئەو مەبەستە پێكدەهێنرێت و نوێنەری هەریەك لە وەزارەتەكانی كاروبای شەهیدان و ئەنفالكراوان و شارەوانی و گەشتوگوزاری تیا دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوەشكردووە، كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش هەڵدەستێت بە وردبینیكردنی لیستی ناوەكانی مامەڵەكانی تەرخانكردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان (كەلار و كفری) لەگەڵ دابینكردنی زەوی پێویست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە