کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی: پشتیوانی لەداخوازییە ڕەواكانی خوێندكاران دەكەین

.

05:16 PM - 23/11/2021

یەكێتی: پشتیوانی لەداخوازییە ڕەواكانی خوێندكاران دەكەین

ئەمین بابه شێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران لە شوێنە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە: یەكێتی نیشتمانی  كوردستان پشتیوانی لەداخوازییە ڕەواكانی خوێندكاران دەكات و داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكات داواكارییەكانی خوێندكاران لەبەرچاو بگرێت و پارەی مانگانەیان بۆ خەرج بكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
لە درێژەی پەیامەكەیدا وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردووە توندوتیژی دژی خوێندكاران بەكارنەهێنن، چونكە داوای مافە ڕەواكانیان دەكەن ، هەروەها داوای لە خوێندكارانیش كردووە خۆپیشاندان بە شێوەیەكی ئاشتییانە ئەنجام بدەن و ڕێگە نەدەن لە لایەن هیچ كەس و لایەنێكی نا بەرپرسەوە دۆخەكە بشێوێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە