کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، ڕۆژی شاهیدیدان بۆ یەکێتی

.

11:06 AM - 22/11/2021


ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

 

بەری بێژنگی نەیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندە ئەستوور و قەوی بێت، ناتوانێت ڕێگری لەتێپەڕینی واقیعێک بکات کە مێژووی پڕ سەروەری و گیانفیدایی ڕۆڵەکانی یەکێتییە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر هەر ڕۆژە و یادی شەهیدێکی بکاتەوە، ئەوا هیچ ڕۆژێکی ساڵ نامێنێت تێیدا یادی شەهیدێک نەکاتەوە، بۆیە ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، واتە یادی هەموو شەهیدێکی یەکێتی.

کاتێک یەکێتی ڕۆژی شەهیدی خۆی لە21ی تشرینی دووەمدا دەکاتەوە، ئەم ڕۆژە هەروا ڕۆژێکی ئاسایی نییە لەخەباتی سیاسی و سەربازی و ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتمانی یەکێتیدا، بەڵکو ڕۆژێکە تێیدا مێژوو دەدوێت، حەقیقەت دێتە زمان و ئیتر پەردە لەڕووی گومان و نهێنی و قسە لادەدات و (ڕەش و سپی) و (گومان و یەقین) و (ڕوون و تاریک) و (ڕاستی و ناڕاستی) و (حزبی نەتەوەیی و نانەتەوەیی) دەردەکەوێت.

ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، ڕۆژی شاهیدیدانی مێژووە بۆ خەباتێکی پڕ قوربانی و پڕ سەروەری و پیرۆزی یەکێتی لەپێناو ئەم گەل و نیشتمانەدا، لەم ڕۆژەدا مێژوو دێتە گۆ و هەموو نەوتراوێک دەڵێت، دارو بەردی ئەم وڵاتە شاهیدی دەدەن کە ڕۆژێک لەڕۆژان حزبەکەی شکۆی نەتەوەی کورد "مام جەلال" لەسایەی ئەودا، شەهیدێکی بەخشیووە بەم وڵاتە.

ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، وەستانە لەبەردەم مێژوویەکی گەورە و موقەدەسدا، ئەم مێژووە تاک بەتاکی هەڤاڵانی ئەم حزبە لەسەرکردایەتییەوە بۆ بنکە و جەماوەر دەخاتەبەردەم لێپرسینەوە لەخۆیی و پاراستنی ئەو پاشخانە دەوڵەمەندەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردوویەتی بە نوط الشجاعەٓ و لەسەر سینگی هەموو هەڤاڵێکی ئەم حزبەی داوە.

لەم ڕۆژەدا، مێژوو شاهیدی دەدات، دارو بەردی کوردستان شاهیدی دەدەن، لوتکەی چیا و دەشتاییەکانی گەرمیان و سەنگەر و گۆڕستانەکان و هەموو پارچەکانی کوردستان و دڵۆپە خوێنی ڕژاوی سەر ئەم خاکە شاهیدی دەدات، بۆ حزبێک کە پڕپڕە لەجوانی خەبات و قوربانیدان و سڵنەکردنەوە لەداوا ڕەواکانی ئەم گەلە بەشمەینەتە.

ڕۆژی شەهیدی یەکێتی، ڕۆژێکیشە بۆ درێژەدان بەو ڕێباز و ڕێگاو مەبدەئەی کە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێبازی مام جەلالە و دەبێت وەک بیلبیلەی چاومان بیپارێزین.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە