.
11:01 AM - 22/11/2021
بورهان شێخ رەئوف
له رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیدا پێش هه‌ر شتێك حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بێژم كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌موو حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی تریش ئامڕاز و كه‌ره‌سته‌ن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگە دامه‌زرێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێكی به‌خته‌وه‌ر و یه‌كسان بنیات بنێن.
راسته یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان چوار ده‌یه‌یه بێ‌وچان له خه‌باتێكی سه‌خت و دژواردایه، له شاخ و شار به‌گوێره‌ی پێداویستییه‌كانی قۆناغی خه‌بات خۆی راهێناوه و درێغی نه‌كردووه له قوربانیدان، له سه‌ره‌تای كاروانه‌كه‌یه‌وه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ره‌عیلی یه‌كه‌می به دروشمی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان چوونه به‌رده‌م په‌تی سێداره و مانفێستی یه‌كێتییان به‌و شێوه‌یه راگه‌یاند، دواتریش وێڕای سه‌ختی رێگا، درێژه‌یان به خه‌بات دا‌و خه‌باتێكی سیاسی و چه‌كداری و جه‌ماوه‌رییان ده‌ستپێكرد و هه‌ندێک جاریش په‌نایان برده به‌ر گفتوگۆ و دانوستانیش، له‌م پێناوه‌شدا گیانی هه‌زاران پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و تێكۆشه‌ر بوون به قوربانی بۆ گه‌ل و نیشتمان نه‌ك هه‌ر بۆ یه‌كێتی، چونكه یه‌كێتی خۆی به خزمه‌تكاری گه‌ل و نیشتمان ده‌زانێت و هه‌رگیز خۆی له‌وان جیاناكاته‌وه، بۆ زیاتر سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ش زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌ستكه‌وته حزبییه‌كانی كردووه به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كورد به تایبه‌تی له سه‌رده‌می سه‌رۆكی كۆچكردوو مام جه‌لال-دا.
شه‌هیدان زیندوون، چونكه له دڵی میلله‌تدا ده‌ژین، ئه‌وان خۆیان به‌ختكرد بۆ نیشتمان و بۆ ئازادیی كوردستان، خه‌باتی شه‌هیدان قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، نه به مووچه نه به زه‌وی نه به ئیمتیازات، با هه‌مووان ئه‌وه باش بزانن ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی رێی خه‌باتی گرته‌به‌ر، چاوه‌ڕوانی پاداشتی كه‌س نه‌بوو، چونكه ئه‌وكات یه‌كێتی خاوه‌نی سه‌رمایه نه‌بوو تا كه‌سێك بێت و پاداشتی لێ وه‌رگرێت، بۆیه گرنگه ئێستا به گه‌وره‌یی له رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌و شێره پیاو و ژنانه بڕوانین كه گیانی خۆیان به‌ختكرد، به ته‌واوی سه‌خاوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌یه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی خزمه‌تكردنی خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م بكات به هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان هه‌ر له خانووی نیشته‌جێبوونه‌وه تا خوێندن و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ منداڵه‌كانیان و واریسەکانیان، به‌ڵام ره‌نگه هێشتا كه‌سوكاری شه‌هیدان گله‌یی و گازنده‌یان هه‌بێت، بۆیه گرنگه و پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان زیاتر بكرێت و نازی منداڵه‌كانیان بكێشرێت، چونكه بۆشایی سۆزی باوك و دایك هه‌ر به پاره و ماڵ پڕناكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت و مه‌زنیی شه‌هیدان له به‌رچاو بگیرێت، له هه‌موو بۆنه و یاده‌كانیشدا ده‌بێت رۆڵی شه‌هیدان به‌رز رابگیرێت و نه‌وه‌كانیان هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه نه‌وه‌ی شه‌هیدانن و خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕشنگدارن.
بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانیش، شه‌هیده‌كانی سامانێكی گه‌وره‌ی دیرۆكی و جه‌ماوه‌ریی له بن نه‌هاتوون، له وێستگه جیاوازه‌كانی خه‌باتی 40 ساڵه‌ی رابردوودا رۆڵ و كاریگه‌رییان به‌ڕوونی دیاره و له‌كاتی نشوست و قه‌یرانه‌كانیدا هێز و توانا و وره‌یان به یه‌كێتی به‌خشیووه تا هه‌ڵسێته‌وه و درێژه به كاروانه‌كه‌ی بدات .
سه‌ری رێز و نه‌وازش له ئاستی گه‌وره‌یی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌نەوێنم و رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ منداڵ و نه‌وه و كه‌سوكاره سه‌ربازه‌كانیان هه‌یه، پێشیان ده‌ڵێم ئێوه زۆر گه‌وره‌ن، سه‌ره‌ڕای گله‌یی و گازانده‌كانتان، هه‌ر ده‌بێت له كۆتاییدا رێگاكه راست بكرێته‌وه و كه‌سی گونجاو له شوێنی گونجاو دابنرێت، ئه‌م كاروانه‌ش به مه‌نزڵ بگات .
به كاربه‌ده‌ستانی حزبی و حكومیش ده‌ڵێم، خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتی و هه‌موو كوردستان ئه‌مانه‌ته و له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه یان هه‌ر بڕیارێكی نابه‌جێ بنێن، ئه‌وه بزانن ئه‌و پێگه و كورسییه‌ی له‌سه‌ری دانیشتوون خوێنی شه‌هیدانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە