کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی شەهیدی یەكێتی ناسنامەی گەلێکی قوربانيدەر

.

03:37 PM - 21/11/2021


‏رۆژی شەهیدی یەكێتی زامێکی قوڵ
ناسنامەی گەلێکی قوربانی ..
پەیامی شەھیدان لە خۆراگری و تەسلیم نەبوون
بە زوڵم و زۆرداری بوو .
هەموو رۆژێكی كوردستان و هەموو رۆژێكی خەباتی یەكێتی
رۆژی شەهیدە، چونكە هەموو رۆژێك شەهیدمان داوە و
مێژویان بە خوێن تۆماركردووە.
لە ئاستی خوێنا، مەرەكەبی نووسین و كیبۆرد و تایپ زمانی لاڵە
کە لاپەڕەکانى مێژو هەڵدەدەینەوە، وێنە و سەروەری و قارەمانێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهیدى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەبینین کە لە سەنگەر و زیندانەكاندا گیانیان كردۆتە قوربانی ڕزگاری‌و ئازادی كورد و كوردستا
لە ڕۆژمێری ساڵدا، ڕۆژ نیە یادی شەهیدبونى ڕۆڵەیەكی یەكێتی تیانەبێت، گۆڕستان نیە بە دەیان كێلی پیرۆزی پێشمەرگە و تێكۆشەری یەكێتی تیانەبێت.
ڕۆژی (٢١ی١١) ھاوکاتە لەگەڵ یادی شەھید بونی شەهیدانی سەركردە شیهابی شێخ نوری و ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحید كە لە زیندانی بەعسیە فاشیەكاندا بوون
بێ‌ سڵەمینەوە چوونە بەردەم پەتی سێدارەو دروشمی
(كەم ژیان و كەڵ ژیان)یان كردە سەرمەشقی شەهیدبوون ‌و
بە ئازایەتی‌و جوامێریان وزەو هێزیان دایە بەر شۆڕشی نوێی گەلەکەمان.
ھەموو ساڵێک ئەم یادە دەبێتە بۆنەی دووپاتکردنەوەی بەڵێن و وەفا بۆ ڕێبازی شەھیدانی شۆڕش وکوردایەتی
ئەو رۆژە مەزنە ڕۆژی شەهیدانی ئەشكەنجە و سێدارەیە
ڕۆژی شەهیدانی سەبازە ونەکان و بێسەروشوێنەکانە
ڕۆژی ژن و منداڵ و شەهیدانی كیمیابارانە
یادی رێكخستن و زیندانیانی سیاسی و بەرپەتی سێدارەیە
رۆژی كەم ژیان و كەڵ ژیانی شۆرشی نوێیە
رۆژی سەركردە و فەرماندە و پێشمەرگەو شەهیدەكانە
رۆژی ژنان و كچانی شەھیدی مەیدانی راپەرین و بەرەنگاری ستەمكاریە.
شەھیدانمان لە پێناو مانەوەی شکۆمەندی کورد جەنگان
بە خوێنی خۆیان سنوریان بۆ دوژمن دانا و کوردستانیان پاراست.
مێژووی تێکۆشان وگیان فیدایی گەلەکەمان تۆمارێکی پرشنگدارە، مێژووی کاروانیی خەبات و ڕۆح بەخشینی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانەیە، ھەرجێگەیەکی ئەم کوردستانە بگەڕێیت، خوێنی پێشمەرگەو تێکۆشەرانی تێدایە.
دوایین کاروانی قوربانیدانیش بەختکردنی دەیان فەرماندەی ئازاو پێشمەرگەی قارەمان بوو کەلەجەنگی دژ بەتیرۆرستان لەپێناو پاراستنی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان خۆیانکردە قوربانی.
ھەر لەو كاتەدا كە پێشمەرگە بە شاھیدی ھەموو دونیا رۆڵی بوێر و نەبەردی لە كۆتایی ھێنانی مەترسی داعش بینی و
لە جیاتی ھەموو دونیا ئەفسانەی داعشی تێك شكاند و
بە خوێنی شەھیدانی تۆمارێك لە سەروەری بەدەستھێنا و كوردستان ومرۆڤایەتیان پاراست و بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەڕی بێوێنەی ئەو تاقمە توندڕەوە تیرۆرستییەی كرد.
ئەوکاتەی نیشتمان خوێن دەبەخشێ و سەروەریەکانی تۆماردەکات
پەلکەزێرینە گوڵ دەردەکات و خونچەی ژیان سەما دەکات.
ڕوحی شەهیدانمان شادبێت
سەربەرزی و ڕوسوری بۆ کەس وکارو بنەماڵەئازیزەکانیان

دێرین عیزەدین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە