کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسیاسێڵ ئینتەرنێتی فۆڕجی پڵەس بەگەڕدەخات

.

05:04 - 20/11/2021

ئاسیاسێڵ ئینتەرنێتی فۆڕجی پڵەس بەگەڕدەخات
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، وەك یەكەمین كۆمپانیای تۆڕی مۆبایل لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، تۆڕی پەیوەندییەكانی پەرەپێداوە و لە فۆڕجیەوە گۆڕی بۆ فۆڕجی پڵەس.
ئاسیاسێڵ راگەیەنراوێكی لەبارەی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بڵاوكردەوە‌و تیایدا رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە وەكو یەكەمین كۆمپانیای تۆڕی مۆبایل، هەستاون بە پەرەپێدانی تۆڕی ئاسیاسێڵ بۆ فۆڕجی پڵەس كە لەڕێیەوە باشترین ئەزموون و خێراترین ئینتەرنێتان پێشكەش دەكات.
باسی لەوەشكردوە، ئەم پەرەپێدانە لەپاش ئەوەدێت كە رۆژ بە رۆژ خواستی  هاوڵاتیان بۆ ئینتەرنێتی خێرا زیادیكردوە‌و كۆمپانیایی ئاسیاسێڵیش وەك كۆمپانیایەكی پێشەنگ لەو بوارەدا بەئەركی خۆی زانیووە كەباشترین و خێراترین خزمەتگوزاری لەم بوارەدا بۆ هاوڵاتیان‌و بەكارهێنەران دابین بكات لەگەڵ بەرفراوانتركردنی تۆڕەكەشی.
لەبارەی نرخی نوێی ئینتەرنێتەوە، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوەشداوە، دابینكردنی ئینتەنێت بەخێرایی فۆڕجی پڵەس بەبێ گۆڕانكارییە لە نرخدا و بەهەمان نرخی پاكێچەكانی فۆڕجییە.
ئاسیاسێڵ كە یەكەمین كۆمپانیای تۆڕی مۆبایلە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەی بەشداربووانی گەیشتۆتە 14 ملیۆن‌و 700 هەزار كەس، تۆڕەكەشی توانیویەتی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دابپۆشێت‌و لەسەدا 90ی دانیشتوانی عیراق بگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە