کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگادارییەکى گرنگ بۆ وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان

.

03:00 PM - 17/11/2021

ئاگادارییەکى گرنگ بۆ وەرگیراوانى ئەمساڵى زانکۆ و پەیمانگەکان


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) دەکات، پێویستە تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەماندایە، تاکو ئێستا کەمتر لە (٥٠%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیشدەکاتەوە، هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە