کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان داهاتی‌ باجیان لە هۆڵەندا كەمكردووە

.

12:11 PM - 17/11/2021

بەهۆی‌ بەكارهێنانی‌ ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانەوە، داهاتی‌ باج لە وڵاتی‌ هۆڵەندا و فرۆشتنی‌ سووتەمەنیش كەمیكرد، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵی‌ 2020دا حكومەتی‌ هۆڵەندا بیست و دوو ملیار یۆرۆ باجی‌ ژینگەی‌ كۆكردووەتەوە كە بەراورد بە ساڵی‌ پێشتر دوو ملیار یۆرۆ كەمترە.
هاوكات بەهۆی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و كەرەنتین و داخستنی گشتی‌ شارەكان، هاوڵاتیان كەمتر جموجوڵیان هەبوو و ئۆتۆمبێلەكانیان بەكار نەدەهێنا، ئەمەش مانای‌ كەمتر بەكارهێنانی‌ بەنزینە و بەو هۆیەشەوە باجی‌ سەر سووتەمەنیش كەمبووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە