کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەردەلوولێكی بەهێزی خۆری بەئاراستەی زەوی دێت

.

11:18 AM - 13/11/2021


گەردەلوولێكی بەهێزی خۆری بەئاراستەی زەوی دێت

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی  زانستیی زانكۆی كالیفۆرنیا ئێرڤن گەردەلولێكی بەهێزی خۆری بە ئاراستەی زەوی بەرێوەیە و  ئەگەری هەیە بێتە هۆی لەكارخستنی هێڵەكانی ئینەرنێت و كارەبا و سەتەلایتەكان.
گەردەلولی خۆری یەكێكە لە دیاردە باوەكان كە بەهۆی تەقینەوەی گەورە لەخۆردا روودەدات  و سەرئەنجام  رێژەیەكی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام كاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەكرێت ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان.
هەروەها ئەمجۆرە گەردەلوولە دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەیەكی سروشی سەرنجڕاكێشی ناسراو بە ئەورۆرا یاخود "تیشكی جەمسەری" كە تێیدا ئاسمانی ناوچەكانی نزیك لە جەمسەرەكانی ڕووی زەوی بە ڕوناكی سەرنجڕاكێش دادەپۆشرێن.
لە ساڵی 1859 گەردەلولێكی بەهێزی خۆری بواری موگناتیسی زەوی گرتەوە كە بووە هۆی لەكاركەوتن و گڕگرتنی چەندین هێڵی سیستەمی گواستنەوەی تێلەگرافی لە سەرانسەری جیهان، لەكاتێكدا ئەو دەم تەكنەلۆژیان وەك ئێستا پێشكەوتوو نەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە