کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرانی دەروازەی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان لە پۆستەكانیان لابران

.

06:31 PM - 03/11/2021

بەڕێوەبەرانی دەروازەی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان لە پۆستەكانیان لابران
بەفەرمانی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم هەریەك لە بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان‌و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان، (عەلی تۆفیق) بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان‌و (حسێن ئەحمەد) بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە پۆستەكەیان لابران.
هاوكات (عەباس  ئیسماعیل) كە پێشتر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی پەروێزخان بووە، بەشێوەیەكی كاتی كارەكانی بەڕێوەبەری دەروازەكە بەرێوەدەبات، هەوەرها (فاتیح ئەحمەد) كە پێشتر جێگری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بووە، بەشێوەیەك كاتی كراوەتە بەڕێوەبەری گومرگ و تا دیاریكردنی كەسانی نوێ بە وەكالەت پۆستەكان بەڕێوەدەبەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو دوو لێپرسراوە  بریارێكی ئیداریەو لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەدایە كە پێشوتر بەشێكیان ئەنجامدراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە