.
11:21 AM - 02/11/2021
گەلی كوردستان: ئەریوان ئەریوانی
دوێنێ بەرواری ( 1/ 11 / 2021 ) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە پیاوێکی دوو ژنە بەناوی ( ڕەئوف حسن فتح اللە ) لە قەزای کەلار هاوسەری دووەمی خۆی دەکوژێت، ڕەتیشی دەکاتەوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس بکات.
پۆلیس شارەکەش پشتڕاستیکردەوە کە کێشەکە کۆمەڵایەتییە و بکوژەکە خاوەنی دوو ژنە کێشەی لەگەڵ کوڕەکەی خۆی بە ناوی ( خالد ڕەئوف حسن) هەبووە لە ئەنجامدا، هاوسەرەکەی دووەمی ( سۆزان علی محمد) لەماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە دەکوژێت.
پەیامنێرمان لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە کە ئامادەنەبوو ناوەکەی ئاشکرابکات پێی ڕاگەیاندین: پەیوەندیی سۆزداری لەنێوان خالدی کوڕی بکوژەکە، کە تاوانبارە بە هەبوونی پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ هاوسەری دووەمی باوکی بەناوی سۆزان علی، هەر پاش ئاشکرابوونی پەیوەندییەکەیان ڕەئوف حسن دەستبەجێ سۆزانی هاوسەری دەکوژێت و کوڕەکەیشی لەترسی کوشتنی لەلایەن باوکیەوە هەڵدێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە بکوژ یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی نێو هێزە ئەمنیەکان و ڕەتیکردۆتەوە خۆی ڕادەستی پۆلیس بکات.
پەیامنێرمان دەشڵێت: هەرچەندە تەرمی ژنە کوژراوەکە لە پزیشکی دادەوەرییە، بەڵام کەسوکارەکەی ڕەتیان کردۆتەوە تەرمەکەی وەربگرنەوە لە بەر پاراستنی ئابڕوی کۆمەڵاتی خۆیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە