کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەرگرتنی ڤاكسین رێژەی مردن بە كۆرۆنا تا لەسەدا 5 كەم دەكاتەوە

.

05:01 PM - 29/10/2021

د.زانیار ئاغال پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا ئەنجامدراوە ئاشكرابووە ڤاكسین رێژەی مردن بە كۆرۆنا تا ئاستی لە سەدا 5 و توشبوون و داغڵ بوون لە نەخۆشخانەش  بە ڕێژەی لەسەدا 75 كەم دەكاتەوە, تەئكیدیشی كردەوە سەرجەم ئەو توشبووانەی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر چارەسەردان ,ڤاكسینیان وەرنەگرتووە , هەروەك هیچ كام لەو توشبووانەی كۆرۆنا كە گیانیان لەدەستداوە ڤاكسینیان وەرنەگرتبوو , لەبەشێكی تری وتەكانیدا د.زانیار ئاغال دەڵێت وەكو پزیشكێكی پسپۆڕ پێم باشە بەكارهێنانی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان بكرێتە ناچاری لەبەر سێ هۆكار لەوانە: نەبوونی ژمارەی پێویست لە بێدی چاودێری ورد , هەروەها پابەند نەبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان , هەروەها بوونی كۆمەڵە كەسانێك كە هەر بڕوای بە كۆرۆنا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە