.
03:23 PM - 25/10/2021
مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی داوای دامەزراندن دەكەن
مامۆستایانی وانەبێژ لەسلێمانی بەردەوامن لەدەربڕینی ناڕەزایی و سوورن لەسەر داوای دامەزراندنیان بەشێوەی بەهەمیشەیی.
بۆ رۆژی شانزدەیەم لەسەر یەك مامۆستایانی وانەبێژ لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.
مامۆستایانی وانەبێژ داوادەكەن لایەنی پەیوەندیدار بێت بەدەنگ داواكەیانەوە بێت و دەیانەوێت لەوانەبێژیەوە بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە