کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات لەشەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا

.

02:42 PM - 25/10/2021

تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات لەشەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا

 وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات لەبڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ئەو گۆڕدراوە نوێیانەی لەو ڤایرۆسەوە سەریهەڵداوە و داوا لەمیدیاكان دەكات هانی هاوڵاتیان بدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
لەڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە لەرێگەی لیژنەكانی و پسپۆڕەكانەوە لەنزیكەوە چاودێری دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەجیهان دەكات كەچەند وڵاتێك رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە لەچەند رۆژی ڕابردوودا.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكرد شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدوور نازانێت بەهۆی ئەو گۆڕدراوانەی لەڤایرۆسەكەوە سەریهەڵداوە لەگەڵ بوونی چەند هۆكارێكی یارمەیتدەر بۆ تێكچوونی دۆخی پەتاكە بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەڕێكارە خۆپارێزیەكان و زۆربوونی كۆبونەوە جەماوەرییەكان و بەدینەهاتنی پێدانی ڤاكسین بەرێژەیەكی بەرزی هاوڵاتیان و هەموو ئەوانەش پێشبینی زیادبوونی پێوانەیی تووشبووان دەكرێت كەپێدەچێت هەڕەشە لەسیستمی تەندروستی بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە