.
08:43 PM - 24/10/2021
کەمال محمدساڵح ، وەزیری کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بەندێر کۆبووەوە کە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنان ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی باس لە چۆنییەتی بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی لە سلێمانی کرا.
وەزارەتی کارەبا هەموو دیراسە و ووردەکارییەکانی بەگەڕخستنی هەر سێ وێستگەی 29 مێگاواتی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکی تەواوکردووە و لە قۆناغی خۆ ئامادەکردنی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانە.
ویستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001 لە ڕێگەی کۆمپانیای مانی ئەڵمانییەوە دروستکراون و لە ساڵی (2015)وە بە هۆی نەبوونی سوتەمەنی لەکار کەوتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە