کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە باڵیۆزی سوید لە عێراق

.

07:40 PM - 24/10/2021

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق. لە دیدارێکدا ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێگەی ھەرێم و پەیوەندی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لەبواری ئابووری و پەروەردە بە بایەخەوە بۆچونیان لەبارەوە خرایەڕوو. بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش کرد لەنێوان ھەرێم و سوید، و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ دەربڕین تا بازرگانان و سەرمایەدارانی سوید لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و لەکەرتی ئابووریدا ھاوکاربن و بەشدارێکی چالاک بن بۆ پێشخستنی ھەرێمی کوردستان. لەبارەی پرۆسەی پەروەردەو خوێندنیشەوە ھاوسەرۆک پێشنیاری گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی ھاوبەشی پەروەردەیی کرد تا سوود لەشارەزایی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی سوید وەربگیرێت و پشتیوان بن بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی پەروەردە لەھەرێم، و لەسەر بنەمای زانستی سەردەم خوێندکار و گەنجی کورد کە توانایەکی باشیان ھەیە بەپێی پێویستی کۆمەڵگە، گۆڕانکارییەکان و بازاڕ پەروەردە بکرێن و ھەم فێربکرێن و ئامادەبکرێن تا لە بازاڕی کاردا سوودیان لێوەربگیرێت و ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێنرێت. ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ قۆناغی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق خستەڕوو، تەئکید لەچارەسەرکردنی ئاشتییانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە، و پەنابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ و رەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای گەل، و وڵاتی بەفاکتەری بەھێزی زاڵبوون بەسەر قەیرانەکان زانی و رایگەیاند یەکێتی پێداگردەبێت لەسەر یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و خزمەت کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموو نەتەوە وپێکھاتەو ئاینزاکان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە