کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ وەفدێكی باڵای كونسوڵگه‌رییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد

.

06:38 - 24/10/2021

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/10/2021 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای كونسوڵگه‌رییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا لەھەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان كرد، له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، باسی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی كرا،

د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند:"ئه‌زموونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی كورده‌ بۆ ئازادی، ئێمه‌ له‌ كارو خه‌باتی په‌رله‌مانیماندا تێده‌كۆشین له‌پێناو چه‌سپاندنی كلتووری دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، هاوكات ده‌مانه‌وێت جوانترین نموونه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پته‌وكردنی پایه‌كانی دیموكراسی و ڕێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ جگه‌ له‌یاسا پێویستی به‌ شۆڕكرنه‌وه‌یه‌تی بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وڵات و كۆی هاوڵاتیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به‌ هاوكاری دۆسته‌كانمان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌".

دواتر د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئیش و كاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ شاندی مێوان خسته‌ ڕوو.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە