کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بەنزین رەوانەی هەرێم دەكرێت

.

05:46 PM - 24/10/2021

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ‌و ئەمڕۆش لەو بڕە 540 هەزار لیتری دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان‌و لە رۆژانی داهاتوودا بڕەكەی دەبێتە دوو هێندە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە ئەمڕۆوە 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی سووتەمەنی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ‌و بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتوودا بڕی ئەو بەنزینە بۆ دوو هێندە زیاد بكرێت، بەوەش تا ئاستێك چارەسەری گرفتی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و بەنزینی پێ‌ دەكرێت.
هەر بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری، گرفتی سووتەمەنی ئێستا گرفتێكە هەموو جیهانی گرتۆتەوە و تەنها بەرۆكی هەرێمی كوردستانی نەگرتووە، حكومەتی هەرێمیش هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە، كە لەرێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەموو هەوڵێكی خۆی  بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە داوە.
هەفتەی پێشووش كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرایكرد: لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق رێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دابینكردنی بەنزین‌و نەوتی سپی ئیمزاكردووەو بەپێی رێككەوتنەكەش بەغدا ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە