کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی كوردستان لەبارەی نرخی سووتەمەنی و وانەبێژەكان كۆدەبێتەوە

.

05:42 PM - 24/10/2021

سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی‌و بابەتی سێ‌ یەكەمەكان‌و مامۆستایانی وانەبێژ كۆدەبێتەوە‌و خوێندنەوەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا دەكات.
د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتنامەیەكی ئاڕاستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی كوردستان كردوە بۆ كۆبوونەوەو تیایدا بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی خستۆتەڕوو، كە بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان).
هەروەها خستنەڕووی دوایین بەدواداچوون‌و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان‌و مامۆستایانی وانەبێژ‌و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی.
هەروەها خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بەدۆخی سووتەمەنی‌و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە‌و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.
كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستانیش لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نرخی بەنزین‌و تەواوی بەرهەمە نەوتییەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، هەروەها چەند ڕۆژێكیشە مامۆستایانی وانەبێژ لەشار‌و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە خۆپیشاندان‌و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن لە وانەبێژییەوە بیانكات بە گرێبەست یاخود هەمیشەیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە