کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت

.

05:38 PM - 24/10/2021

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سبەینێ مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت‌و بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیش لەم هەفتەیەدا بڕیار لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بدات.
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری داوای لە گەنجینەكان كردووە، كە ڕۆژی دووشەممە 25ی 10ی 2021 مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی تەندروستی بە هەمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بەبێ‌ لێبڕین دابەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی سیستمی بایۆمەتری، لە هەرێمی كوردستاندا یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، كە مووچەی مانگانەیان بەبێ‌ لێبڕین دەگاتە 895 ملیار دینار.
بەپێی رێككەوتنی هەرێم‌و بەغدا، مانگانە 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بڕیاریشە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە كۆببێتەوە‌و بڕیار لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە