کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق

.

04:08 PM - 24/10/2021

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە خاتوو پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێم و ئوسترالیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێم.
ھاوسەرۆک پەیوەست بە پرسە سیاسییەکانیش ھەڵوەستەی کرد لەسەر قۆناغی دوایی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداری کورد، و روونیکردەوە دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە،
ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە رێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی ھەموولایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە رێگا دروستەکەیە بۆ ئیستقراری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد وەک یەکێتی لەھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی  خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتوویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی.
بۆ ئەرکەکانی رێکخراوەیی و راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی ھاوسەرۆک رایگەیاند یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی  حیزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانمان رێکدەخینەوە و زیاتر گرنگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی  رۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە.
ھەر لەدیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

YqNkCTJY3tk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە