کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەكات

.

03:21 PM - 24/10/2021

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرمی جێگیر دەبن و ئەمڕۆش پێنجوێن ساردترین شاری هەرێم بووە و پلەی گەرمی تێیدا گەیشتووەتە 4 پلەی سیلیزی.   
هاوكات كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە هەفتەی داهاتوودا، پیشبینی بارانێكی زور باش دەكرێت بەتایبەت لە دەوروبەری سلیمانی و هەڵەبجە و كەلار و تا كەركوك، ئاشكراشیكردووە: پیشبینیش دەكرێت پلەی گەرمی بەریژەی بەرچاو دابەزێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە