کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان لەسلێمانی دەستیپێكرد

.

03:10 PM - 24/10/2021

محەمەد حەسیب بەرێوەبەری دابەشكردنی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لەمرۆوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی سلێمانی كراوە، ئەوەشی خستەڕوو: هەڵمەتی دابەشكردنەكە سەرەتا لە ناوچە ساردەكانەوە دەستپێدەكات دواتر دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی، راشیگەیاند: بڕی ئەو نەوتەی دابەش دەكرێت 200 لیترە و لە بەرامبەریشدا 55 هەزار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
سەبارەت بە نرخی بەنزین، محەمەد حەسیب ئاشكرایكرد: ئەو بەنزینەی لە عیراقەوە دێت بۆ هەرێم، هەر لیترێكی بەرامبەر بە 690 هەزار دەبێت و نرخی غازیش وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.

3uyvhRnMsAg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە