کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە هەوڵی یەکێتیی کێشەکەی تۆبزاوا چارەسەر کرا

.

02:47 PM - 24/10/2021

دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە هەوڵی ئەوە درا ئەو شوێنانەی کە بوونەتە شایەتحاڵێکی زیندووی پڕۆسەکانی ئەنفال لە ناوچەی تۆبزاوای کەرکوک کە کاتی خۆی رژێمی لەناوچووی بەعس دەرحەق بە نەتەوەکەمان ئەنجامی دابوو بکرێنەوە بە سەربازگە و ئەو شوێنەوەرانە لەناو بدرێن، بەڵام بە هەوڵ و کۆششی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی بە تایبەت هەڤاڵ کاک ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەڤاڵ خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی، لە رێگەی بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پڕۆسەی‌ بە سەربازگەکردنی ئەو شوێنەوارانە راگیرا.

لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا هاوکار و هەماهەنگمان بوون، جەختیش لەوە دەکەینەوە وەک هەمیشە یەکێتیی دەبێتە پارێزەر و داکۆکیکاری کەرکوک و کەرکوکییەکان، بەڵێنیش دەەین لە پێناو کەرکوک و دۆزە رەواکەی، هەرچی پێویست بێت بێ درێغ ئەنجامی بدەین تا گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی ئەو پرسە رەوایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە