کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆکاری بیرهەڵکەندن و زیادەڕەویی 3 هاووڵاتی دەستگیرکران

.

01:07 PM - 24/10/2021

مەفرەزە بەردەوامەکانی پۆلیسی دارستان ی سلێمانی لە سنوری چالاکی بەش و بنکەکانیدا بەردەوامە لە دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئامێرانەی بەنایاسایی بیر هەڵدەکەنن و ڕوبەڕوی یاسا یان دەکەنەوە و  لەو چوارچێوەیەشدا (٣) هاووڵاتی بەمەبەستی بیرلێدان و زیادەڕەیی  دەستگیرکران   .
لەو بارەیەوە عمید ی پۆلیس هێمن كمرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەیی کوردستان ئەرکی سەرەکی و لە پێشینەی کارەکانمانە و لەو پێناوەشدا هەموو تواناو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەکار و هەر هاووڵاتیەک سەرپێچی لە ڕێنماییەکانمان بکات دەستگیردەکرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەکرێتەوە و هەر لە چوار چێوەیەشدا لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیان مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستانی پێنجوێن  بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و ڕێگەگرتن لە دیاردەی بیرلێدان، توانیان هاووڵاتیەک دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان.

لە هەمان کاتدا  مەفرەزەکانی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور  لە دەرچونێکی مەیدانیانداتوانیان هاووڵاتیەک   دەستگیربکەن کە  سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدانداندا دواتر  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
هاوکات مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق توانیان سەرپێچیکارێک دەستگیربکەن  بە هۆکاری زیادەڕەویی تەخت کردنی زەوی زیان گەیاندن بە دارستانە سروشتیەکان.

عمید  هێمن : جارێكی تر پەیامی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان كردەوە كەپابەندبن بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ،وە پارێزگاری لەسامانی سروشتی وژینگەی كوردستان بكەن .

                                                              ڕاگەیاندنی
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی پارێزگای  سلێمانی
٢٤/١٠/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە