کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كویمان: بەبێ ترس یاریی دەكەین و هەوڵی سەركەوتن دەدەین

.

12:35 PM - 24/10/2021

لەكۆنگرەی رۆژنامەنووسی بەر لەیەكەم یاری كلاسیكۆی خولی یانەكانی ئیسپانیا، كە بریارە سبەینێ رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدرید ببنەوە، رۆناڵد كویمان-ی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەبێ ترس یاریی دەكەن و هەوڵی سەركەوتن دەدەن، هەروەها وتیشی: هەفتەی رابردوو دوو سەركەوتنمان تۆماركرد، ئەمەش هێزێكی مەعنەوی زیاتر بەیاریزانەكان دەدات و گوروتینێكی زۆریان بۆ سەركەوتن هەیە، هەرچەندە ماوەیەكی زۆرمان ماوە كۆتایی بە ركابەرییەكانی ئەم وەرزە بێت، بەڵام كلاسیكۆ یارییەكی گرنگە، ئەنجامەكە چارەنوسساز نییە بەڵام بردنەوە پێشمان دەخات، هەروەها لەدرێژەی قسەكانیدا كویمان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد متمانەیەكی زۆری بەیاریزانەكانی هەیەو بەمتمانەیەكی زۆریشەوە گۆرانكاری دەكات، بەڵام لەیاریی كلاسیكۆ نایەوێت تاقیكردنەوە بكات و تەنیا ئامانجی بردنەوەیە، لەوەڵامی پرسارێكدا سەبارەت بەهاندەرانی یانەكەی راهێنەری ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد نازانێت هاندەران متمانەیان پێ ماوە یان نا، بەڵام ئەو دەیەوێت توانای یانەكەی بسەلمێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە