کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی لەیەكەم هەنگاویدا لەخولی نایابی عیراق دۆڕا

.

12:31 PM - 24/10/2021

بە بەشداری 12 یانە یاریەكانی خولی  نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق دەستی پێكرد و یانەی سلێمانی لە یەكەم یاریدا دووچاری شكست هات   لە هۆڵی  یانەی وەرزشی سلێمانی یانەی حەشدی شەعبی بوە میوانی سلێمانی   لە گێمی یەكەم یانەی میوان بە 12 گۆڵ بەر امبەر بە 9 گۆڵ پێشكەوت    لەگێمی دوەم سەرەرای فشارەكانی یانەی سلێمانی بەڵام حەشدی شەعبی تا كۆتایی بە گۆڵ لە پێشەوە بوو   سەرەنجام یاریەكەی بە 23 گۆڵ بەرامبەر بە 20 گۆڵ لە یانەی سلێمانی بردەوە بەمەش تاكە نوێنەرەكەی شاری سلێمانیش لەیەكەم یاریدا نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت

FGY_YVe6ErA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە