کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرووپێكی نوێی چەكداری لە عیراق دامەزراندی خۆی راگەیاند

.

11:55 AM - 24/10/2021

لە راگەیاندراوێكدا گرووپێكی نوێی چەكداری بە ناوی كەتائیب ئەلموهەندیس لە عیراق دامەزراندنی خۆی راگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو ، ئەوان لەسەر رێبازی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كار دەكەن ، كە لە ساڵی 2020 لە هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لە بەغدا كرایە ئامانج .
هاوكات گرووپە چەكدارییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە ، ئەوان بەشێوەیەكی سەربەخۆ كاردەكەن و بەهیچ شێوەیەك فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق پەیڕەو ناكەن ، تەئكیدیشیان كردووەتەوە ، ئامانجی سەرەكی ئەوان بە ئامانجگرتن و لێدانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە لە ناو خاكی عیراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە