کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بازرگانی بەشێكی تری پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكات

.

06:53 PM - 23/10/2021

وەزارەتی بازرگانی بەشێكی تری پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەكات

(عەلا جبوری) وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی ١٤٩ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناریان وەك شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی هەرێم و عیراق بۆ ساڵی 2021 تەرخان كردووە.
وەزیری بازرگانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە بەشێكی نوێیە لە شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیارانی عیراق و هەرێم بۆ ساڵی 2021.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەماهەنگییەكانمان بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی حەواڵەكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سەر ئەژماری كۆمپانیای گشتی بازرگانی و دواتریش كۆمپانیا بەپێی رێنماییەكان هەڵدەستێت بە رێوشوێنەكانی دابەشكردنی پارەكە بەسەر شوێنەكاندا.
پێشتریش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەغدا بەشێكی تری پارەی گەنمی جووتیارانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، كە قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی پارەی جووتیارانە و بڕەكەی دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە