کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆ بایدن: ئۆپیك لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیەوەیە

.

04:43 PM - 23/10/2021

جۆ بایدن: ئۆپیك لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیەوەیە
(جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، كۆتو بەندەكانی  سعودیەو ئۆپیك لەپشت بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیەوەن و (ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی روسیاش دەڵێت،وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس لە دۆخێكی وادا نین كە  توانای ئەوەیان هەبێت بەشێوەیەكی فراوان بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن .
(جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا بە ئاژانسی (سی ئێن ئێن)ی راگەیاندووە، ئەو كۆتو بەندانەی كە ئۆپیك سەپاندویەتی بەسەر بازاڕەكانی نەوتدا، هۆكارن بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی لەئەمریكا بەرزبێتەوە و ژمارەیەكی زۆر دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئۆپیك كراوە لەسەر پرسی بەرزبوونوە نرخی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی كارێكی ئەستەمە و ناتوانین كاتێكی بۆ دیاری بكەین بەلام ئەگەر هەیە ساڵی داهاتوو كەمێك دابەزێت.
لە چوارچێوەیەشدا (ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە، هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس لە دۆخێكی وادا نین كە  توانای ئەوەیان هەبێت بەشێوەیەكی فراوان بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە چەندینجار كۆشكی سپی داوای لە ئۆپیك پڵەس كردووە لەپێناو دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و سەقامگیری بازاڕەكانی وزە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن، بەڵام ئۆپیك پڵەس زیاتر لەو برەی لەسەری رێككەوتوون زیادی نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە