کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تا ساڵی 2023 نرخی نەوت دانابەزێت

.

04:41 PM - 23/10/2021

 تا ساڵی 2023 نرخی نەوت دانابەزێت
بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات، تاوەكو ساڵی 2023 نرخی نەوت دانەبەزێت و تەئكیدیش دەكاتەوە، كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەڕەشە لەسەر گەشەی ئابووری جیهان دروست دەكات.
بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ بە تێكڕا نرخی بەرمیلێك نەوت 70 دۆلار بێت، ئەوەش بەرێژەی لەسەدا 70 زیاترە لەو نرخەی لەساڵی 2020دا تۆماركراوە.
ئاماژە بەوەشدەكات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی بەرهەمەكانی تری وزە هەیە، بەتایبەتی غازی سروشتی.
راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە بەرزبوونەوەی نرخی وزە بەشێوەیەكی گشتی مەترسی ئەوەی لێدەكرێت لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا بێتەهۆی هەڵئاوسان، هەروەها درێژەكێشانی ئەو دۆخەش كاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری ئەو وڵاتانە دروست دەكات كە هاوردەكاری نەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە