کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ گەشتیاران هەرێم ئاشكرادەكات

.

12:27 PM - 23/10/2021

سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەكاتەوە كە بەپێی ڕێنمایی و پڕۆتۆكۆلی تەندروستی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە رۆژی شەممە 23 ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021 ، تەواوی هاوڵاتیانی بیانی بۆ چوونە ناو ئێران لە گشت سنورەكانی وشكانی و دەریایی و ئاسمانی پێویستە كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبێت ، 15 ڕۆژ بەسەر ژەمی دوەمی ڤاكسینەكەدا تێپەڕی بێت , هەروەها پێویستە گەشتیاران ئەنجامی نێگەتیڤی پشكنینی پی سی ئاری كۆرۆنا پێش 96 سەعاتیان پێ بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە