کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كڵۆپ : مانچستەریونایتد لێدانی سزای زۆری بۆ هەژماردەكرێت

.

12:24 PM - 23/10/2021

یۆرگن كڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رایگەیاند : ئێستاش لەسەر ووتەكانی خۆی سوورە كەباسی لەوە كردووە یاریزانانی یانەی مانچستەریونایتد زیاتر لێدانی سزایان بۆ هەژمار دەكرێت لە چاو یانەكانی تری ئینگلتەرا   ئەمەش پێش یاری لوتكەی نێوان هەردوو یانە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو   ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە لە میانی بەشداری كردنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی : یاریزانانی ئۆلی گۆنار سۆڵشایەر پێنج لێدانی سزایان بۆ هەژمار كراوە لە كاتێكدا ئێمە دوو لێدانی سزامان بۆ گیراوە   ووتیشی : ئێمە دەزانین بە هیچ شێوەیەك ناتوانین كاریگەری لەسەر ناوبژیوانەكان دروست بكەین   بەڵام هەژماركردنی ئەو ژمارە زۆرەی پیناڵتی بۆ مانچستەریونایتد بێ پێشینەیە   كلۆپ راشیگەیاند : یاریزانانی مان یونایتد زۆر ئەچنە نێو هێڵی سزا و سەركەوتووشن لەوەی كە ئامانجیانە   بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ئێمەش بەو شێوەیە نەبین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە