کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

6 رووبەڕووبوونەوە لە پریمەرلیگ بەرێوەدەچن

.

12:23 PM - 23/10/2021

 یارییەكانی رۆژی شەممەی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا  كە سەرجەمیان 6 رووبەرووبووە دەبن بە یاری نێوان یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ و پێشەنگی ئێستای پریمەرلیگ  لەبەرامبەر یانەی نۆریچ سیتی دەستپێدەكات   یارییەكە سەعات 2و30 دەقیقە بەكاتی هەرێمی كوردستان دەبێت و پێش ئەم یارییەش هەواڵێكی ناخۆش بە تۆماس تۆشێلی راهێنەری یانە لەندەنیەكە گەیشت و تواناكانی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری بەلجیكی یانەكەی لەدەستدەدات   كە لە یاری بلوز بەرامبەر بە یانەی مالمۆ لە چامپیۆنس لیگ دووچاری پێكان هات و بە ئەگەرێكی زۆرەوە مانگێك لە یاری كردن دووردەكەوێتەوە   لە دوایاری شەوی شەممەدا یانەی برایتۆن لە یاریگای ڤالمەری تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەكات   پێشبینی دەكرێت ئەم یارییە كێبڕكێیەكی بەهێز بە خۆوە ببینێت بەهۆی پێگەی هەردوو یانەكە لەم وەرزەی پریمەرلیگ   بەتایبەتی یانەی میواندار كە بۆ یەكەم جارە لە مێژوویدا لە بەشی سەرەوەی ریزبەندیدایە و بە كۆكردنەوەی 15خاڵ لە 4 بردنەوە و سێ یەكسانبوون پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگی گرتووە   لە كاتێكدا یانەی مانچستەرسیتی پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە و خاوەنی 17خاڵە و بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لە پێش برایتۆنەوە دەبینرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە