کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكارییەكانی بۆ یاری كلاسیكۆ بەردەوامە

.

12:23 PM - 23/10/2021

  یانەی ریاڵ مەدرید لە ئامادەكارییەكانی بۆ یاری كلاسیكۆ بەردەوامە كە بڕیارە ئەو یارییە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە  لە میانی ركابەرییەكانی هەفتەی دەیەمی لالیگا لە یاریگای كامپ نۆ بەرێوەبچێت   راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانە مەدریدیەكە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك دووركەوتنەوەی كەریم بنزیمای ئەستێرە و گۆڵكاری یانەكەی بەخۆوە بینی    ئەمەش ئەوەندەی تر گومان لە ئامادەیی ئەو یاریزانە بۆ یاری كلاسیكۆ زیاتر دەكات   لە لایەكی ترەوە هەریەك لە ئیدین هازارد و دانی كارڤاخال بەشداری راهێنانەكانیان كرد و وا پێشبینیش دەكرێت هەردوو یاریزان كێشەی پێكانەكانیان تێپەراندبێت و بۆ ئەو یارییە بەهێزە ئامادەبن  لە كاتێكدا هەریەك لە دانی سیبایۆس و گاریس بەیڵ و ئیسكۆ و لۆكا یۆڤیچ لە هۆڵی راهێنانەكان ئامادەكاری دەكەن و ئەگەری بەشداری كردنیان لە یاری كلاسیكۆ زۆر كەمە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە