کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن لە 295 تانە یەك تانەی پەسەندكرد كە لە پارێزگای كەركوكە

.

12:02 PM - 23/10/2021

 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، پێداچوونەوە بە 295 تانەی تر كراوە ، 294 تانەیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتكراوەتەوە تەنها یەك تانە كە بەڵگەی پێویستی لەگەڵ بووە پەسەندكراوە ، كە ئەویش لە پارێزگای كەركوكە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی پێداچوونەوە بە تانەكان كۆتایی دێت و ئەنجامەكان رەوانەی دەستەی دادوەری كۆمیسیۆن دەكرێن، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتاییان لەسەر بدات, لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كۆمیسیۆن ناتوانێت بڕیار لەسەر ژماردنەوەی دەنگەكانی سەرجەم وێستگەكان بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە