کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانيای فایزەر و بیۆنتیك گەشەپێدانێكی گرنگی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگەیاند

.

03:31 PM - 22/10/2021

لە ڕاگەیەندراوێكدا هەردوو كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی و بیۆنتیكی ئەڵمانی لە دوای بەدواداچونێكی زۆر بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەركەوتنی پڕۆسەی بەدواداچونەكەیان ڕاگەیاند كە ڤاكسینە نوێیەكە بەڕێژەی 95 پۆینت 6 كاریگەری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.
هەردوو كۆمپانیای ناوبراو لە ڕاگەیانراوێكدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بە كوتانی 10هەزار كەس بە ڤاكسینە گەشەكردوەكە كردووە كە تەمەنیان لە 16 ساڵ بەرەوسەرەوەیە و ڕێژەی كاریگەری و سەلامەتی ڤاكسینەكە لە ئاستێكی زۆرباشدا بووە .
بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمان لە ئەمریكادا ئاماژەیان بەوەكردووە پێدانی ڤاكسینە گەشەكردووەكە دەبێت بەلایەنی كەمەوە دوای 6 مانگ لە وەرگرتنی بڕی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆناوە بێت، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوەیە یاخود ئەو كەسانەی نەخۆشیەكی درێژخایەنیان هەیە بۆ ئەوەی سەلامەتی و پارێزراویان لەبەرچاو بگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە