کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی راگەیاندن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سیروان مەسعود مەلا عەلی دەکات

.

11:38 AM - 22/10/2021

 بەڕێزان بنەماڵەو کەسوکاری کاک سیروان مەسعود مەلا عەلی-ی کۆچکردوو، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە سیروان، برای هەڤاڵان مەریوان مەسعود جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ و کاروان لە تیڤی گەلی کوردستان ھەولێر و بەختیار لە ئیدارەی ناوەندی ھەولێری مەکتەبی ڕاکەیاندنمان پێگەیشت، کە بەڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا جێی هێشتین و کۆستێکی تر ڕووی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە کرد، بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ مەریوان و لەڕێی ئەویشەوە لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی بدات. انا للە وانا الیە راجعون مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە