کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە پڕدەكاتەوە

.

05:17 PM - 19/10/2021

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە پڕدەكاتەوە
(مەزهەر محەمەد ساڵح) راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سێ‌ ڕووەوە گرنگی بۆ وڵاتەكەمان هەیە‌و گرنگترینیان پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەیە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی یەك بەرمیل نەوت لانی كەم بۆ 75 دۆلار، لە سێ‌ ڕووەوە گرنگی بۆ عیراق هەیە، یەكەمیان پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە كە لەبودجەی ساڵی 2021 هەیەو بڕەكەی 29 ترلیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنی دووەم بەهەمان شێوە پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە كە بڕەكەی 10 ترلیۆن دینارە و بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتە نانەوتیەكانەوە دروست بووە.
(مەزهەر محەمەد ساڵح) ئەوەشی خستەڕوو، گرنگی و سوودی سێیەمی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەوەیە، كە دەتوانێت پاڵپشتی خستنەگەڕی پرۆژە راوەستاوەكان بكات.
لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا یەك بەرمیل نەوت بە 85 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە