کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەكانی گەرما روو لە كەمبوونەوە دەكەن

.

12:46 PM - 19/10/2021

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، كەشوهەوای سبەینێ ئاسایی دەبێت، گۆڕانكارییەكی زۆر لە پلەكانی گەرمای ناوچەكانی عیراق نییە، لە كاتێكدا خێرایی"با لە باكووری رۆژئاوا بۆ خێرایی مامناوەند 10-20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت ، ئەوەشی خستوەتەڕوو، كەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری عیراق ناگۆڕێت، پلەكانی گەرماش تاڕادەیەك لە ناوچەكانی باشوور نزم دەبنەوە، هەروەها خێرایی با روو لەزیادبوون دەكات.
كەشناسی عیراق راشیگەیاندووە، كەشوهەوای رۆژی هەینی ئاسایی دەبێت، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرزدەبنەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە ناوچەكانی باشووردا روونادات، بەڵام خێرایی با لە باكووری رۆژئاوا بۆ 10-20  كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەگۆڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە